پاولۆ دیبالا چی لەبارەی میسی و رۆناڵدۆ وە دەڵێت؟

12:27 - 15/01/2019
وەرزش

پاولۆ دیبالا قسەی خۆی لەبارەی لیۆنیل میسی و كریستیانۆ رۆناڵدۆوە كرد، ئەوەش بۆ یاریزانێك كە لە وڵاتەكەی لەگەڵ میسی و لە یانەكەی لەگەڵ رۆناڵدۆ یاریدەكات قسەكردن و بەراوردكردنێكی دیبلۆماسیانەیە.


لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا دیبالا وتی " من یاریزانێكی بەبەختم، چونكە لە تیپی وڵاتەكەم لەگەڵ میسی یاریدەكەم و لە یانەكەشم لەگەڵ رۆناڵدۆ، زۆر لەو دوو یاریزانەوە فێر بوم، هەردوكیان قورساییەكی گەورەیان هەیە لەسەر یانەكانیان، ئەوان باشترینن بێگومان، لەدوای ئەوانیشەوە نیمار داسیلفا باشترینە".


پاولۆ دیبالا، لەدایك بوی ساڵی 1993 یە و لە ساڵی 2015 وە بە بڕی 32 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی یۆفانتۆسی ئیتالیەوە كرد و تائێستاش لەو یانەیە بەردەوامە لە یاریكردن.

1711 جار خوێندراوەتەوە