توركیا وەڵامی تویتەكەی سەرۆكی ئەمریكا دەداتەوە

09:08 - 14/01/2019
جیهان

وتەبێژی سەرۆكایەتی توركیا: چاوەڕوانی ئەوە دەكەین ئەمریكا ڕێز لەهاوپەیمانیەتەكەمان بگرێت

وتەبیژی سەرۆكایەتی توركیا وەڵامی تویتەكەی سەرۆكی ئەمریكا دەداتەوەو ڕایدەگەیەنێت چاوەڕوانی ئەوە دەكەین ئەمریكا ڕێز لەهاوپەیمانیەتەكەمان بگرێت.

ئیبراهیم كاڵن وتەبێژی سەرۆكایەتی توركیا لەوەڵامی تویتەكەی سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت: چاوەڕوان دەكەین ئەمریكا ڕێز لەهاوپەیمانیەتەكەی نێوان ئێمەو خۆیان بگرێت و دەشڵێت: ناكرێت تێرۆریستان هاوپەیمانی واشنتۆن بن.

 كاڵن لەبەشێكی تری وتەكانیدا ئاماژەی بەوەشكردوە، هەڵەیەكی گەورەیە ئەگەركوردانی ڕۆژئاوا بەكوردە چەكدارەكان بەراورد بكرێت كە مەبەست لێی چەكدارانی یەپەژەیە.

 ترەمپ شەوی ڕابردو لە تویتێكدا نوسیویەتی ئەگەر دوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەسوریا، توركیا هێرش بكاتە سەر كوردەكان ئەوا ئابوریەكەی لەناودەبەن.
ئەوەشی ئاشكراكردوە كە ناوچەیەكی ئارام بەدرێژایی  بیست میل لەسەر سنوری ڕۆژئاوا دادەزرێنن.  

5277 جار خوێندراوەتەوە