باكوری كوردستان؛ هاوڵاتیان لەئاوی بەستوودا ڕاوەماسی دەكەن

06:22 - 13/01/2019
گەلەری

هاوڵاتییان لەشارۆچكەی ئەردەمیتی سەربە پارێزگای ئامەدی باكوری كوردستان، لەكەناراوەكانی دەریا كە بەئەستووریی 10 سانتیمەتر بەستوویەتی، بێ گوێدانە مەترسییەكان راوەماسی دەكەن.

بەهۆی دابەزینی زۆری پلەكانی گەرماوە، شەوی رابردوو ئەو شوێنانەی كەتیایاندا ئاوی شیرین تێكەڵ بە ئاوی دەریاچەی وان دەبێت، بەستوویەتی.

كەناراوەكانی دەریاچەكە لەنزیك گەڕەكی كۆشك بەستوویەتی و رۆژانە راوچییەكانی ماسی، بەتەور سەهۆڵەكە كون دەكەن و بێ گوێدانە مەترسییەكان، راوی ماسی دەكەن.

1279 جار خوێندراوەتەوە