سلێمانی؛ وەفدێكی بەریتانیا سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان دەكات

09:21 - 12/01/2019
کوردستان

وەفدێكی بەریتانیا سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان دەكات و لە لایەن رێكخەری ژوری پەیوەندییە دیبلۆماسیەكانی گۆڕانەوە پێشوازی كران.

ئەمڕۆ شەممە, وەفدێكی بەریتانیا سەردانی مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕانیان كرد  لە شاری سلێمانی و لە لایەن محەمەد تۆفیق رەحیم، ئەندامی خانەی راپەراندنی بزوتنەوەی گۆڕان و هۆشیار عومەر عەلی رێكخەری ژوری پەیوەندییە دیبلۆماسیەكان و ژمارەیەك لە ئەندامانی ژورەكەوە پێشوازیكران.

لەو كۆبونەوەیەدا, دۆخی سیاسی عێراق و پێكهێنانی حكومەتی هەرێم تاوتوێكران و بەشداربوانی كۆبونەوەكە لە بزوتنەوەی گۆڕان جەختیانكردەوە، هەردوو بژاردەی بەشداریكردنی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم و بژاردەی ئۆپۆزسیۆن بونیان لەبەردەمدا كراوەیە.

ئەندامانی گۆڕان جەختیانكردەوە، لە ئەگەری بەشداریكردنی حكومەتدا بەرنامە سیاسیەكەی حكومەت و ژیان و موچەی فەرمانبەرانی هەرێم كاری لە پێشینەیان دەبێت، كاریش دەكەن بۆ ئەوەی هێزە چەكدارەكان بە نیشتمانی بكرێن و داهاتی نەوت شەفاف بكرێت و بخرێتە خزمەت هاوڵاتیانیەوە.

305 جار خوێندراوەتەوە