كەركوك: ناكۆكی دەكەوێتـە نێوان هێزە عەرەبیەكانەوە

09:07 - 12/01/2019
کوردستان

كەركوك؛ بەشێك لە عەرەبەكان بەرەیەكی سیاسی نوێ پێكدەهێنن 

بەشێك لەعەرەبەكانی كەركوك پێكهێنانی بەرەكی نوێیان بەناوی بەرەی عەرەبی یەكگرتوو راگەیاند، بەوتەی سەكردەكانیشی پێداگری لەسەر عێراقی بوونی كەركوك و نەگەڕانەوەی دۆخی ئەوشارە بۆ پێش ڕوداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر، یەكێكە لە ئامانجەكانی ئەو بەرە نوێیە، چاودێرانی دۆخی كەركوكیش دەڵێن: پێكهێنای ئەو بەرەسیاسیە ناكۆكی نێوان عەرەبەكانی كەركوك قوڵتر دەكاتەوە.


ناكۆكیەكانی نێو ماڵی عەرەبی لە كەركوك، دەبێتە هەوێنی پێكهێنانی بەرەیەكی نوێی ئەو پێكهاتەیە.

ئەم جەمسەرە نوێیەی عەرەب لەكەركوك كە لە ژێرناوی بەرەی عەرەبی یەكگرتوو خۆی ڕاگەیاندوە، لەژمارەیەك كەسایەتی سیاسی و سەرۆك هۆز پێكهاتوە،  دەستپێكی چالاكیە سیاسیەكانیشیان بەجەختكردنەوە لەسەرعێراقی بوونی كەركوك و نەگەڕانەوەی دۆخی كەركوك بۆ پێش ڕوداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر  دەستپێكرد، ئازاد كردنی دەستگیركراوانی عەرەب لەزیندانەكانی هەرێمیش داواكاریەكی دیكەی ئەم بەرە نوێیە.

بەپێی لێدوانی ئەم سەركردەیەی بەرەی عەرەبی یەكگرتوو، پێویستی بەخۆداچونەوە بەسیاسیەتی ساڵانی رابردویان و پێداچونەوە بەپەیوەندییەكانیان لەگەڵ پێكهاتەكانی دیكەی كەركودا پاڵنەری پێكهێنانی ئەو بەرەیە بوو . 

بەرەی عەرەبی یەكگرتوو  لەلایەن  51 كەسایەتی سیاسی وسەرۆك هۆزەوە دامەزرێنراوە، لەئێستاشەوە ئامادەكاریەكانی بۆهەڵبژاردنی داهاتوی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەستپێكردووە، هەرچەند  تا ئێستاوادەی بەرێوەچوونی دیارنیە، بەڵام زۆرێك لەچاودێرانی دۆخێ‌ كەركوك پێیانوایە پێكهێنانی ئەم بەرەیە ناكۆكی نێوماڵی عەرەبی قوڵتردەكاتەوە.

2865 جار خوێندراوەتەوە