هەولێر؛ دواكەوتنی پێكهێنانی حكومەت نیگەرانی چین و توێژەكانی لێدەكەوێتـەوە

08:29 - 12/01/2019
کوردستان

چالاكوانانی سیاسی: هاوڵاتیان زەرەرمەندی یەكەمی دواكەوتنی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتن  
بزووتنەوەی ئیسلامی: یەكێتی و پارتی بەرپرسیاری یەكەمی دواكەوتنی پێكهێنانی حكومەتن


زیاتر لە 100 رۆژ بەسەر هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستاندا تێپەڕیوە، بەڵام تائێستا نەدەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دیاریكراوە نەكابینەی نوێی حكومەتی هەرێمیش پێكهێنراوە، بەبروای چالاكوانانی سیاسیش هاوڵاتیان زەرەرمەندی یەكەمی دواكەوتنی پێكهێنانی حكومەتن، سەركردەیەكی بزوتنەوەی ئیسلامیش ئۆباڵی دواكەتنی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم دەخاتە ئەستۆی پارتی ویەكێتی دەلێت ئەوان بەرپرسیاری یەكەمی  دواكەوتنی پێكهێنانی حكومەتن.


زیاتر 100 رۆژ بەسەر هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان تێدەپەڕێت و تاكو ئێستا نە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی  و نەكابینەی نۆیەمی حكومەتیش پێكهێنراوە، زەرەرمەندی یەكەمیش لەم دواكەوتنە هاوڵا تیانی هەرێمی كوردستانە.

پارتی وەك براوەی یەكەمی هەڵبژاردنەكە لەم هەفتەیە گەڕی سێیەمی كۆبوونەوەكانی لەگەڵ حزب و لایەنە سیاسیەكان دەست پێدەكات و یەكەم كۆبوونەوەشی لەگەڵ یەكێتی دەبێت، چونكە تاكو ئێستا زۆرترین ناكۆكی لەنێوان ئەم دوو حزبە هەیە، بە بڕوای سەركردەیەكی بزووتنەوەی ئیسلامیش
 یەكێتی و پارتی بەرپرسیاری یەكەمی  دواكەوتنی پێكهێنانی حكومەتن. 

بەدرێژایی 28 سالی حوكمرانی پارتی و یەكێتی تاكو ئێستا هیچ هەلبژاردنێكی پەرلەمانی كوردستانی لەوادەی دیاریكراوی خۆیدا ئەنجام نەدراوە، ململانێكانی ئەو دوو هێزەش لەسەر دابەشكردنی پۆست و دەسەڵات، بەبەردەوامی پرۆسەی پێكهێنانی كابینە یەك لە دوایەكەكانی حكومەتی هەرێمی بۆماوەیەك پەكخستوە. 

103 جار خوێندراوەتەوە