پۆمپیۆ: كشانەوە لەسوریا مانای ئەوە نیە واشنتۆن دەستبەرداری ناوچەكە دەبێت

07:26 - 12/01/2019
جیهان

ئەمریكا هەوڵەكانی بۆ گوشارخستنە سەر ئێران چڕكردوەتەوە  

لەگەشتەكەیدا بۆ چەند وڵاتێكی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا سەردانی هەریەك لەبەحرەین و ئیماراتی كردو داوای هەماهەنگیی و كاری پێكەوەیی لێكردن.  

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا پەیامی واشنتۆنی گەیاندە ئەو نۆ وڵاتەی سەردانی كردن لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست و داوای هاوكاری و هەماهەنگیی زیاتری كرد بۆ گوشارخستنەسەر ئێران.  پۆمپیۆ داواشیكرد سەرەڕای كێشەو ناكۆكیی لەگەڵ قەتەر, بەڵام پێویستە سەرانی وڵاتانی كەنداو یەكێتی ‌و یەكگرتوییان بپارێزن. 

لەدیداری لەگەڵ حەمەد بن عیسا ئال خەلیفە شای بەحرەینیش، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكەو گۆڕەپانی نێودەوڵەتیی تاوتوێكرد. 

پۆمپیۆ لەو سەردانەیدا بۆ وڵاتانی كەنداو و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەیەوێت دڵنیایی بداتە هاوپەیمانەكانی ئەمریكاو ئەو پەیامەیان بداتێ كەدوای كشانەوەی سوپای ئەمریكا لەسوریا واشنتۆن دەستبەرداری ناوچەكە نابێت.  

51 جار خوێندراوەتەوە