هەولێر؛ منداڵێكی تازە لە دایكبوو بە مردویی دەدۆزرێتەوە

05:11 - 12/01/2019
کوردستان

لە هەولێر منداڵێكی تازە لە دایكبوو بە مردویی دەدۆزرێتەوە و وتەبێژی پۆلیسی هەولێریش دەڵێت: تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادی هەولێر كراوەو لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردەوە.

پەیامنێری KNN لە هەولێر ڕایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ منداڵێكی ساوا ڕەگەزی نێر لە گەڕەكی قەڵای نوێی هەولێر بە مردوی دۆزراوەتەوە كە پێدەچێت بە زیندوێتی فڕێدرابێت و لە سەرمادا ڕەقبوبێتەوە.

وتیشی: شایەتحاڵەكان ئاماژە بەوەدەكەن, لە كاتی نزیكبونەوە سەگێكیان لە نزیكی تەرمی منداڵە ساواكە بینیوە، بەڵام زیانی پێ نەگەیاندوە.

هاوكات, هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە KNNی راگەیاند: دوای ئاگاداربونیان دەستبەجێ گەیشتونەتە شوێنی روداوەكە و تەرمەكەیان هەڵگرتوەتەوەو رەوانەی پزیشكی دادی هەولێریان كردوە و لێكۆڵینەوەش لە ڕووداوەكە دەستیپێكردوە.

1683 جار خوێندراوەتەوە