ئه‌ڵمانیا: ڕێكخه‌ری گشتی و سكرتێری جڤات سه‌ردانی سه‌لاح چاوشین ده‌كه‌ن

04:07 - 12/01/2019
کوردستان

رێکخەری گشتی و سکرتێری جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان، لە ئەڵمانیا بەمەبەستی هەواڵپرسین و ئاگاداربون لە باری تەندروستی سەردانی سەڵاح چاوشین، ئه‌ندامی جڤاتی گشتی دەکەن.

ئەمڕۆ شەممە، عومەر سەید عەلی رێکخەری گشتی و جەمال حاجی محەمەد سکرتێری جڤاتی نیشتیمانی و ژمارەیەک لە هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان، لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا و لە شوێنی حەوانەوەی سەردانی سەڵاح چاوشین هەڵسوڕاو و ئەندامی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕانیان کرد.

سەردانەکە بەمەبەستی هەواڵپرسین و ئاگاداربون بوە لە رەوشی تەندروستی سەڵاح چاوشین کە ماوەیەکە بەهۆی خراپی باری تەندروستییەوە لە وڵاتی ئەڵمانیایە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی.

سەڵاح چاوشین، پێشمەرگە و فەرماندەی دێرین، یەکێک بوە لە پیشمەرگەکانی مەفرەزە سەرەتاییەکانی شۆڕشی نوێی ساڵی (1975) و لەسەرەتای دروستبونی بزوتنەوەی گۆڕان لە ساڵی (2009) وەک دامەزرێنەر و هەڵسوڕاوێکی دیار بەشداریی کارای هەبوە و پێشتریش جێگری سەرۆک و ئێستاش ئەندامی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕانە، ماوەیەکە بەهۆی تێکچونی باری تەندروستییەوە لە ژێر چاودێریی پزیشکیدایە و ئێستاش چوەتە وڵاتی ئەڵمانیا بۆ تەواوکردنی چارەسەرە پزیشکییەکانی.

4960 جار خوێندراوەتەوە