ئاسایشی سلێمانی بەدەیان كادر و ئەندامی تەڤگەری ئازادی دەستگیردەكات

01:11 - 12/01/2019
کوردستان

 

 بەبیانوی بەشداریكردنیان لە نمایشی فیلمی ساكینە جانسز، ئاسایشی سلێمانی هاوسەرۆكانی هەرێمی سلێمانی تەڤگەری ئازادی و دەستەی بەرێوەبەرو دەیان كەس دەستگیردەكات.

دوای داخستنی سینەما سالم لەسەر نمایشی ئەو فیلمەی كە لەسەر ژیانی ساكینە جانسز ئامادەكرابوو بۆ پەخشكردن، بڕیاردرا رۆژی هەینی فیلمەكە لە پاركی ئازادی نمایش بكرێت، بەڵام ئاسایشی سلێمانی رێگەینەدا‌و بەبیانوی تێكدانی دۆخی ئەمنی و بەشداریكردن لە نمایشی ئەو فیلمە هێزێكی ئاسایشی سلێمانی نزیكەی پەنجا كەسی دەستگیركرد.

لەناو دەستگیركراوەكاندا هاوسەرۆكانی هەرێمی سلێمانی تەڤگەری ئازادی ‌و ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری تەڤگەر و دەیان كادری تری ئەو حزبەی تێدایە، بەپێی زانیارییەكانی KNN لەناو دەستگیركراوەكاندا ژن ‌و منداڵیش هەن.

142 جار خوێندراوەتەوە