كەركوك؛ ژمارەیەك چەكداری نەناسراو هەڵدەكوتنە سەر ماڵێكی كورد

11:05 - 12/01/2019
کوردستان

كەركوك؛ ژمارەیەك چەكدار بەزەبری چەك پارە لە هاوڵاتیەكی كورد دەسەنن.

 

 ژمارەیەك چەكداری نەناسراو لە شاری كەركوك هەڵدەكوتنە سەر ماڵێكی كورد و نزیكەی 350 هەزار دۆلاری ئەمریكی دەدزن و هەڵدێن.


پەیامنێری KNN ڕایگەیاند: شەوی ڕابردوو لە گەڕەكی ڕاپەڕینی شاری كەركوك, ژمارەیەك چەكدار بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری فۆرد ساڵۆن - ڕەنگ ڕەشی بیچ تابلۆ, هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵی هاوڵاتیەكی كورد بە ناوی مەحمود عەبدولڕەحمان و بە زەبری چەك بڕێكی زۆر پارەیان لەو ماڵە دزیوە و دواتر هەڵاتون بۆ شوێنێكی نادیار.

وتیشی: بڕی ئەو پارەیەی كە چەكدارەكان دزیویانە, بریتیە لە 30 دەفتەر دۆلاری ئەمریكی و 55 ملیۆن دیناری عێراقی و هەتا ئێستا هیچ یەكێك لەلایەنە پەیوەندیدارەكانیش زانیارییان لەبارەی ئەو چەكدارانەوە نیە.

403 جار خوێندراوەتەوە