ئارارات سێ‌ خاڵی لە هەولێر وەرگرت

10:30 - 12/01/2019
وەرزش

یانەی ئارارات بردنەوەیەكی تری لە خولی نایابی كوردستاندا تۆماركردو شكستی دوو چاری یانەی هەولێر كرد.

 

 لە هەفتەی 12ی خولی نایابی كوردستاندا، یانەی ئارارات رووبەرووی هەولێر بوەوە.

بەهۆی نالەباری كەش و هەواو بارینی بەفرەوە یارییەكە لە پیرمامەوە بۆ یاریگای دووەمی فرەنسۆ هەریری گواسترایەوە، ئەو یارییە بەبێ‌ ئامادەبونی هاندەر بەرێوەچوو، ئەویش دوای ئەوەی یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان سزای یانەی ئاراراتی دابوو.

لەو یارییەدا یاریزانانی یانەی ئارارات بە بەهێزی خۆیان نیشانبدەن و بە دوو گۆڵی بێ‌ بەرامبەر یارییەكە ببەنەوە، گۆڵەكانیش لەرێگەی سەفین عەبدولخالق و دلۆڤان شینۆوە تۆماركران.

بەو بردنەوەیەش ئارارات بە كۆكردنەوەی 20 خاڵ پلەی چوارەمی ریزبەندی گرتووە، یانەی هەولێریش 13 خاڵی هەیەو لە پلەی 12 دا دێت.

144 جار خوێندراوەتەوە