بەهۆی ناكۆكی لایەن سیاسیەكان پێناچێت لەم مانگەدا بودجە پەسەند بكرێت

08:30 - 12/01/2019
ئابوری

بەهۆی ناكۆكی لایەنە سیاسییەكان و پێناچێت لەم مانگەدا ڕەشنوسی پرۆژەی بودجەی ساڵی 2019ی عێراق پەسەند بكرێت.

سەلام شەممەری، لە فراكسیۆنی چاكسازی ڕایگەیاند: هاوكات لەگەڵ ناكۆكی لایەنە سیاسیەكان، تەرخانكردنی ڕێژەیەكی كەم لە بودجە بۆ ئاوەدانكردنەوەی ناوچە وێرانكراوەكان و بەرزكردنەوەی ڕێژەی باج و پێنەدانی ڕێژەی 14 % بۆ هەرێم، رێگربن لەبەردەم پەسەندكردنی بودجە لەم مانگەدا.

 

هاوكات نەدا شاكر، پەرلەمانتار لەفراكسیۆنی نەسر ڕایگەیاندوە، پڕۆژە بودجەی ئەمساڵ یەكێك لەپایە گرنگەكانی خۆی لەدەستداوە ئەویش ئەوەیە كە نرخی بەرمیلێك نەوت بە56 دۆلار خەمڵێنراوەو لەئێستاشدا نرخی نەوت بەرز و نزم دەكات و پێدەچێت كورتهێنانی زۆر لەبودجەدا ڕوبدات. 

 

هەروەها 75%ی بودجە بۆ بواری بەكاربردن تەرخان كراوەو ئەوەش كێشەیەكی گەورە بۆ بودجە دروست دەكات.

 

 لەلایەكی ترەوە بیلال حەسەن، پسپۆڕی ئابوری ڕایدەگەیەنێت: تێنەپەڕاندنی بودجە لەم مانگەدا ئاماژەیەكی ڕوونە بۆئەوەی كە ژمارەیەك لەپڕۆژە گرنگ و هەستیارەكان ناتوانرێت بخرێنە بواری جێبەجێكردنەوە.  

138 جار خوێندراوەتەوە