شەش مانگە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆنەبوەتەوە

07:37 - 11/01/2019
کوردستان

كۆبونەوەكەی ئەنجومەنی وەزیران تایبەتە بەپشكی كورد لە بودجەی عێراقدا

 

هەفتەی داهاتوو دوای شەش مانگ بەسەر كۆنەبونەوەیدا  ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، كۆدەبێتەوە تەوەری سەرەكی كۆبونەوەكەش تایبەت دەبێت بە پشكی كورد لەبودجەی ساڵی 2019 عێراقدا‌و، پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2019ی هەرێم، كۆبونەوەكە لەكاتێكدایە حكومەتی هەرێم‌و ئەنجومەنی باڵای نەوت‌وگازی هەرێم زیاتر لە حەوت مانگە كۆنەبونەتەوە جگە لەوە دەیان پرۆژە‌و بڕیار لەسەر كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران پەكیان كەتووە.


حكومەتی هەرێمی كوردستان ... ئێستا كە لەبەردەم چاوەڕوانی ماڵئاوای ئەم كابینەتەمەن پێنج ساڵەیدا سالێك زیاتر لە عومری خۆی درێژەی بەكارەكانی داوە واچاوەڕواندەكرێت رۆژی 17 ی ئەم مانگە كە دوشەمەی داهاتوو دەكات كۆبونەوەكە لەكاتێكدایە كە ماوەی شەش مانگە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆنەبۆتەوە زیاتر لەوەش حەوت مانگ زیاتر ئەنجومەنی باڵای نەوت‌وگاز كۆنەبۆتەوە بەپێی ئەو زانیارانەی دەست KNN كەوتووە، كۆبونەوەكەی حكومەتی هەرێم تەوەری سەرەكی كۆبونەوەكە گفتوگۆكردنە، لەسەر بودجەی ساڵی 2019ی عیێراق ‌و پشكی كورد لە بودجەی عێراقدا هەروەها بەشێكی تر گفتوگۆكردنەكە تایبەت بە پرۆژە بودجەی ساڵی 2019ی هەرێم.

KNN زانیویەتی ئەنجومەنی وەزیران لەرێگەی لیژنەیەكی تایبەت مەندەوە ئامادەكاری دەكات بۆ هاتنی ئەو وەفدەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە بریارە لە هەفتەی داهاتوودا سەردانی هەرێم بكەن كە لەناویاندا لیژنەی داراییە گفتوگۆدەكات لەسەر ئەو خاڵەنەی كە نوێنەرانی كورد لەسەر پشكی كورد لەبوددا هەیەتی وەك 
زیادكردنی لە 12 % بۆ لە 14 % كە رێژەی حەقیقی ئێستای دانیشتوانی هەرێمە، لەگەڵ پێداچونەوە بەشكی سیادیەكاندا هەر چەند سەرچاوەیەك لە لیژنەی دارایی بە  KNNراگەیاند: كە سەرۆك‌و وەزیرانی عێراق ‌و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەیان ِاگەیاندووە پشكی لە 12 % گۆڕانكاری تێدا ناكرێت لە ئێستادا.


هەر لەبارەی كۆبونەوەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمەوە KNN بەدواداچونی زیاتركرد كە كۆنەبونەوەی حكومەت لەماوەی ئەو شەش مانگەدا كاریگەری خراپی ئەوەبووە هیچ بەدواداچونێك بۆئەو بڕیارانە نەكراوە كە پێشتر دەركراون دۆسیەی  یازدە هەزار پارچە زەویەكە بەنادیاری ماوەتەوە كە یەكێكە لە بەڵێنە كانی هەڵبژاردن هەروەها تاپۆكردنی خانووە بێ تاپۆكانە كە ئەویش وەك بەڵێنێكی تری هەڵبژاردن، نەبراونەتە سەر یەكێك لە وەزیرە بانگهێشتكراوەكانی كۆبونەوەكەی حكومەت بە KNNی ڕاگەیاند: كۆنەبونەوەی حكومەت یەكیكتر لە كاریگەریەخراپەكانی ئەوەیە حەوت مانگە زیاترە ئەو ئەنجومەنی باڵای نەوت‌و گازە كۆنەبۆتەوە، كە لەو ماوەیەدا چەندین جار نەرخی نەوت دابەزین‌و بەرز بونەوەی بەخۆیەوە بینیوە بەبی ئەوەی هیچ ئامادەكرایەك بكرێت بۆ هەر ئەگەرێكی پێشبینیی كراو، بەڵام یەكێكی تر لەو سەرچاوانە بەKNN  راگەیاند: هەركۆنەبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران نەبووە لەوماوەیەدا، بەڵكو دەوام نەكردنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ‌و جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانبووە لەوماوەیەدا.  
 

512 جار خوێندراوەتەوە