ترەمپ: بەشداری لە كۆڕبەندی ئابوری جیهانی لەداڤۆس ناكەم

05:07 - 11/01/2019
ئابوری

وەك هەڵوێستێك بەرامبەر رازینەبوونی دیموكراتەكان بۆ دابینكردنی بودجە، بۆ دروستكردنی دیواری سنوری مەكسیك، سەرۆكی ئەمریكا رەتیدەكاتەوە سەردانی داڤۆس بكات.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا، لە تویتێكدا رایگەیاند، بەشداری لەكۆڕبەندی ئابوری جیهانیی لەداڤۆس ناكات لەسویسرا.

راشیگەیاند، بەهۆی ملنەدانی دیموكراتەكان لەبارەی بایەخی گەورەی ئاسایشی سنوور، بەو پەڕی رێزەوە، گەشتە زۆر گرنگەكەی بۆ داڤۆس ئەنجام نادات.

لەرۆژی رابردوو، دیموكراتەكان، لەئەنجومەنی نوێنەران ‌و ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا، رازی نەبوون بەتەرخانكردنی بڕی 5 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار بۆ دروستكردنی دیواری جیاكەرەوەی سنوری مەكیسیك.

ئەو هەڵوێستەی دیموكراتەكان، بۆتە هۆی پەكخستنی بەشێكی زۆری كارەكانی حكومەت.

237 جار خوێندراوەتەوە