سەرچاوەیەك: لە دوو هەفتەی داهاتوودا گەشتەكانی توركیا و سلێمانی دەستپێدەكەنەوە

04:26 - 11/01/2019
کوردستان

فرۆكەخانەی سلێمانی: هیچ شتێكمان لەبارەی دەستپێكردنەوەی گەشتەكان بۆ توركیا پێنەگەیشتووە

 
توركیا بەڵێن دەدات لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا گەشتەكانی نێوان توركیاو فڕۆكەخانەی سلێمانی دەستپێبكاتەوە، بەرپرسانی فڕۆكەخانەی سلێمانیش تا ئێستا بە فەرمی هیچ شتێكیان بەدەستنەگەیشتووە.

حەسەن جیهاد، وتەبێژ بەناوی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق و راوێژكاری سەركۆماری عێراق رایگەیاندوە: لەسەردانەكەی هەفتەی رابردوی بەرهەم ساڵح سەركۆماری عێراق  بۆ توركیاو كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە، باس لە كردنەوەو دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان توركیاو فڕۆكەخانەی سلێمانی كراوە.

جیهاد بە میدیای فەرمی حكومەتی توركیای وتووە: بەرپرسانی باڵای توركیا بەڵێنی دەستپێكردنەوەی گەشتەكانیان داوە لە ماوەیەكی نزیكدا و وادەی دوو هەفتەیان داناوە بۆ ئەو مەبەستە، ئەمڕۆش بەرپرسانی فڕۆكەخانەی سلێمانی بڵاویان كردووەتەوە كە ئامادەكاری تەواویان كردووە بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتەكان.

تاهیر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری فرۆكەخانەی سلێمانی: بە KNN وت: بەنوسراوی فەرمی هیچ شتێكیان لەمبارەیەوە بەدەستنەگەیشتووە‌و بەڵام پێیانڕاگەیەندراوە كە لەماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا گەشتەكان بۆ توركیا دەستپێدەكەنەوە.

336 جار خوێندراوەتەوە