دیاردەیەکی ترسناک لە مۆزەخانەیەک دەبینرێت

03:35 - 11/01/2019
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە

دوای بڵاوبوونەوەی چەند دەنگۆیەک لەبارەی بوونی دیاردەیەکی ترسناک لە یەکێک لە مۆزەخانەکانی شاری نوتنگهامی بەریتانیا، ستیف ویسون شارەزا لەبواری دەرکەوتە ترسناک و شاراوەکان، بڕیاریدا بە دانانی کامێرا لەو شوێنە، بۆ ئەوەی بگات بە زانینی راستی رووداوەکە.

بەپێی بڵاوکراوەیەکی ئاژانسی Caters News Agency، ستیف ویسون دوای بینینی گرتە ڤیدۆی نێو مۆزەخانەکە، جوڵەیەکی نامۆ و ترسناک دەبینێت.

وەک لە گرتە ڤیدیۆکەدا دیارە، لە یەکێک لە ژوورەکانی نێو مۆزەخانەکە، دەسکێکی درێژ کە بە پشتی عەرەبانەیەکی چوار تایەی مۆدێل کۆن بەستراوە، بەرزدەبێتەوەو دەچێتەوە شوێنی خۆی بێ ئەوەی هیچ کەسێک لەوێدا بوونی هەبێت.

ستیف ویسون دوای بینینی دیمەنەکە، توشی شۆک دەبێت و روونیدەکاتەوە، کە جیهانێکی دیکە هەیە و باوەڕی بەوە نەکردوە بەو شێوەیە بێت، بە دیمەنێکی ترسناك وەسفی دەکات.

6659 جار خوێندراوەتەوە