هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: بەشێوەیەكی بەرنامە بۆ دارێژراو لە سوریا دەكشێینەوە

02:53 - 11/01/2019
جیهان

هاوپەیمانی نێوەدەوڵەتی: كشانەوەی هێزەكانمان لە سوریا دەستیپێكرد

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەستپێكردنی پرۆسەی كشانەوەی هێزەكانی لە سوریا راگەیاند و وتەبێژی هاوپەیمانێتیەكەش دەڵێت: بەشێوەیەكی بەرنامە بۆدارێژراو لە سوریا دەكشێنەوە.

شۆن راین، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رایگەیاند: پرۆسەی كشانەوەی هێزەكانمان لە سوریا دەستپێكردوە. 

وتەبێژەكەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رەتیكردەوە، روونكردنەوە لەبارەی خشتەی زەمەنی كشانەوەی هێزەكانیان و بنكە سەربازیەكانیان بدات، بەڵام  رایگەیاند: كشانەوەی هێزەكانمان بەشێوەیەكی بەرنامە بۆ دارێژراو بەرێوەدەچێت.

پیشتریش بەرپرسێكی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا رایگەیاند: پرۆسەی گواستنەوەی كەلوپەلە سەربازیەكانی  هێزەكانی وڵاتەكەی لە سوریا دەستپێكردوە.

235 جار خوێندراوەتەوە