یەكێتی مامۆستایانی كوردستان: هیچ بەهانەیەك بۆ درێژەدان بە پاشەكەوتی موچە نەماوە

02:52 - 11/01/2019
کوردستان


عەتا ئەحمەد, جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان, ڕایدەگەیەنێت: هیچ بەهانەیەك نەماوە بۆ ئەوەی چیتر حكومەت درێژە بە پاشەكەوتی موچە بدات و پێویستە چیتر مامۆستایان و فەرمانبەران ناچار نەكرێن دەست بە بایكۆتی دەوام و خۆپیشاندان بكەنەوە.

دەشڵێت: هەتا ئێستا حكومەت ئەو بەڵێنانەی كەپێشتر بۆ لابردنی پاشەكەوت دابوی نەیخستوەتە بواری جێبەجێكردنەوە و پێیان ڕاگەیەندراوە ئەو بابەتە پێویستە كابینەی نوێ یەكلایی بكاتەوە.

384 جار خوێندراوەتەوە