وۆڵ ستریت جۆرناڵ: بەرپرسانی عێراق داوایان لە پۆمپیۆ كردووە هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق نەكشێنەوە

02:47 - 11/01/2019
عێراق

وۆڵ ستریت جۆرناڵ نهێنیەك لەبارەی سەردانەكەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ عێراق ئاشكرا دەكات 

رۆژنامەی وۆل ستریت جۆرناڵ ئەمریكا نهێنیەك لەبارەی سەردانەكەی مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئاشكرا دەكات و رایدەگەیەنێت بەرپرسانی عێراق داوایان لێكردوە هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق بمێننەوە.

رۆژنامەی وۆل ستریت جۆرنال بڵاویكردەوە، بەرپرسانی باڵای عێراق داوایان لە مایك پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كردووە بنكە سەربازیەكانی ئەمریكا لە عێراق بمێننەوە.

بەپێی هەواڵەكەی رۆژنامەی وۆل ستریت جۆرنال، ئەو داواكاریە لە میانی ئەو دیدارانەدا ئاراستەی مایك پۆمپیۆ كراوە، كە لەسەردانە كتوپڕەكەیدا بۆ عێراق لە هەولێر و بەغداد لەگەڵ بەرپرسانی حزبی و حكومی هەرێم و عێراق  ئەنجامیدا.

پێداگری بەرپرسانی عێراق بۆمانەوەی بنكە سەربازیەكانی ئەمریكا لە كاتێكدایە بەشێك لەلایەنە سیاسیەكان داوای چونە دەرەوەی هێزەكانی ئەمریكا دەكەن.

179 جار خوێندراوەتەوە