میدیاكانی عێراق؛ هەفتەی داهاتوو وەزیری دەرەوەی ئێران دەگاتە بەغدا

02:44 - 11/01/2019
عێراق

دوای وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، وەزیری دەرەوەی ئێرانیش سەردانی عێراق دەكات و جگەلە بەرپرسانی باڵای عێراقیش لەگەڵ مەرجەعی باڵای شیعەكانیشدا كۆدەبێـتەوە. 

میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە، رۆژی 14ی ئەم مانگە محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی عێراق  لەگەڵ هەرسێ‌ سەرۆكایەتیەكەی عێراقدا كۆدەبێتـەوە. 

بەپێی میدیاكانی عێراق هەرلەمیانی ئەو سەردانەدا وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی نەجەف دەكات و لەگەڵ عەلی سیستانی  مەرجەعی باڵای شیعەكان دا كۆدەبێتەوە. 

سەردانەكەی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەغداد لە كاتێكدایە، رۆژی چوارشەممە مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بەسەردانێكی پێشتر ڕانەگەیەنراو   گەیشتە بەغداد و  لەگەڵ سێ‌ سەرۆكایەتیەكەی عێراق و هاوتا عێراقیەكەیدا كۆبۆوە.  

119 جار خوێندراوەتەوە