ئەمیر قەساب: لە ساڵی 2004ەوە هەرێم پاكتاوی كۆتایی بودجەی بۆ عێراق نەناردوە

02:43 - 11/01/2019
عێراق

عێراق خاوەنی 96 تەن یەدەگی زێڕە
ساڵی 2013 عێراق تەنها 30 تەن یەدەگی زێڕی هەبوە


ئابوریناسێك دەڵێت: لەساڵی 2004ەوە حكومەتی عێراق لەگەڵ ناردنی بەشە بودجەی هەرێمدا داوای كردوە پاكتاوی كۆتایی خەرجكردنی بودەی بۆ بنێردرێت بەڵام هەتا ئێستا هەرێم پابەندی ئەو خاڵە نەبوە.

دەشڵێت: هەمیشە هەرێم بەغدای بە مایە پوچ داناوە بەڵام بەراورد بە هەرێم خاوەنی داهات و سامانێكی زۆرە و لەكاتی دەستپێكردنی شەڕی داعشەوە تا كۆتایی شەڕی داعش و سەرباری دابەزینی نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاست, بەغدا توانیویەتی لەماوەی پێنج ساڵدا یەدەگی زێری خۆی لە 30 تەنەوە بگەیەنێتە 96 تەن.

100 جار خوێندراوەتەوە