ڤیدیۆ؛ به‌هۆی هه‌وڵدانی بۆ دزینی به‌نزین به‌ توندترین شێوه‌ سزا ده‌درێت

02:22 - 11/01/2019
هەمەڕەنگ

کەسێک کە هەوڵی دزیکردنی سوتەمەنی دەدات، رووبەڕووی سزایەکی قورس دەبێتەوە.

لە وڵاتی مەکسیک، کەسێک هەوڵی دزیکردنی کۆگایەکی بەنزین دەدات، بەڵام لەلایەن کۆمەڵێک پاسەوانەوە، ئاشکرا دەبێت و پشتی داخ دەکەن.

وەک لە گرتە ڤیدیۆکەدا دیارە، پاسەوانەکان چاو و هەردوو دەستی دزەکە دەبەستن و لەسەر سک پاڵی دەخەن، پاشان لە رێگەی ئامێرێکەوە بە داخکردن لەسەر پشتی دەنووسن "لەبەر ئەوەی مشکیت".

مەکسیک لە مانگی کانونی یەکەمی 2018دا بەهۆی زیادبوونی دزیکردن، رووبەڕووی قەیرانی سوتەمەنی بۆتەوە بەتایبەت بەنزین.

بڵاوبوونەوەی ئەم گرتە ڤیدیۆیە، دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوەو بۆتە هۆی توڕەبوونی هاوڵاتیانی مەکسیک و بە سزایەکی نامرۆڤانە وەسفی دەکەن.

 

باس له‌وه‌شده‌كه‌ن، کە دەبێت لە رێگای یاساوە سزا بدرێت نەک بەو شێوە دڕندانە .

24519 جار خوێندراوەتەوە