جەلەولا؛ چەكدارەكانی داعش هێرشیان كردە سەر بازگەی حەلوان

12:39 - 11/01/2019
عێراق

جەلەولا: چەكدارەكانی داعش كارگەیەكی بلۆكیان سوتاند لەنزیكی بازگەكە 
جەلەولا: لەماوەی مانگێكدا سێ‌ كارگەی چەوولم‌و بلۆكی كوردەكان سوتێنراوە

شەوی رابوردو چەكدارەكانی داعش هێرشیانكردە، سەر بازگەی حەلوان‌و كارگەیەكی دروستكردنی بلوك لە نزیك پردی حەلوان، كە هەشت كیلۆمەتر لەشارۆچكەی جەلەولاوە دورە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە KNN راگەیاند: سەرەتا چەكدارەكانی داعش هێرشیانكردوەتە سەر كارگەی دروستكردنی بلۆكەكە، كە خاوەنەكەی كوردەو سوتاندویانەو دوای ئەوەی لە بازگەكەوە تەقەیان لێكراوە، پەلاماری بازگەكەشیان داوە.

لە ماوەی مانگێكدا ئەمە سێیەم كارگەی چەوو دروستكردنی بلۆكی كوردەكانە لەو ناوچانەیە، كە لەلایەن چەكدارەكانی داعشەوە دەتەقێنرێتەوە.

500 جار خوێندراوەتەوە