عێراق؛ وەزارەتی دەرەوە لێپێچینەوە لە كونسوڵی گشتی وڵاتەكەی لە پارێزگای مەشهەدی ئێران دەكات

12:10 - 11/01/2019
عێراق

لەسەر ریكلامكردن بۆ سەنتەریكی جوانكاری ئێران وەزارەتی دەرەوەی عێراق لێپێچینەوە لە كونسوڵی گشتی وڵاتەكەی لە پارێزگای مەشهەدی ئێران دەكات.

بەپێی بەیاننامەیەكی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، محەمەد عەلی حەكیم، وەزیری دەرەوەی عێراق فەرمانی كردووە بە بانگهێشتكردنی یاسین شەریف كونسوڵی گشتی عێراق بەهۆی بڵاوبونەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆییەی، كە تێیدا دەردەكەوێت.

ئەو رێوشوێنەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق دوای ئەوە دێت، كە گرتەیەكی ڤیدیۆیی لە تۆڕە كۆمەڵایەنیەكان بڵاوبۆوە، كە تێیدا یاسین شەریف كونسوڵی گشتی عێراق لە پارێزگای مەشهەدی ئێران دەردەكەوێت و ریكلام  بۆسەنتەرێكی جوانكاری  دەكات.

280 جار خوێندراوەتەوە