مارتن گریفس داوا لە لایەنە ناكۆكەكانی یەمەن دەكات دان بەخۆیاندا بگرن

12:01 - 11/01/2019
جیهان

نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ یەمەن نیگەرانە لە ئاڵۆزبوونی دۆخی ئەو وڵاتە

نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان داوا لە لایەنە ناكۆكەكانی یەمەن دەكات دان بەخۆیاندا بگرن و دوربكەنەوە لە ئاڵۆزتر كردنی دۆخەكە.

پاش هێرشەكەی پارێزگای لە حج، كە بەهۆیەوە 6 سەربازی یەمەنی كوژران و ژمارەیەك فەرماندەی باڵای سەربازیش برینداربوون، مارتن گریفس نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری یەمەن نیگەرانی خۆی لە ئالۆزبونی دۆخی یەمەن دربڕی.

گریفس تویتێكدا داوای لەلایەنە ناكۆكەكانی یەمەن كردووە دان بە خۆیاندا بگرن و رێگری بكەن لە ئاڵۆزتر بونی دۆخەكە. 

نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆكاروباری یەمەن داوای لە لایەنە ناكۆكەكانی ئەو وڵاتە كردوە كاربكەن بۆ دروستكردنی كەشێكی گونجاو بۆپاراستنی  ئەو دۆخەكەی، كە لەئەنجامی گفتوگۆكانی سوید دروست بووە.  

96 جار خوێندراوەتەوە