كەركوك؛ یەكێتی ئاڵای كوردستان لەسەر بارەگاکانی دادەگرێت

11:55 - 11/01/2019
کوردستان

دوای كەمتر لەسێ‌ رۆژ  لە هەڵكردنی یەكێتی ئاڵای كوردستان لەسەر بارەگانی لە كەركوك دادەگرێت.

پەیامنێری KNN لە كەركوك رایگەیاند: جگە لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی، یەكێتی ئاڵای كوردستانی لەسەر سەرجەم  بارەگاكانی داگرتووە. 

هاوكات ماڵپەری سۆمەرییە نیوز لە زاری سەرچاوەیەكی یەكێتی لە كەركوكە بڵاویكردەوە، حزبەكەی بڕیاریداوە ئاڵای كوردستان لەسەر سەرجەم بارەگاكانی دابگرێت، جگە لەبارەگای مەكتەبی سیاسی.

داگرتنی ئاڵای كوردستان لەسەر بارەگاكانی یەكێتی دوای ئەوە دێت شەوی سێشەممەی رابردوو بە شێوەیەكی كتوپڕ ئەو حزبە ئاڵای كوردستانی لەسەر بارەگاكانی لە كەركوك هەڵكرد، هەر ئەوكاتیش بەرپرسێكی ئەو حزبە رایگەیاند: بەهیچ جۆریك ئەو ئاڵایە داناگرن تەنانەت ئەگەر هەموشیان بكوژرێن.

2577 جار خوێندراوەتەوە