نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەڕێژەی 5% بەرزبوەوە

08:26 - 10/01/2019
ئابوری

نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت 61 دۆلاری تێپەڕاند

بەهۆی لێدوانی بەرپرسێكی گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتی رێكخراوی ئۆپیك، نرخی نەوت لە5% بەرزبۆیەوەو هەر بەرمیلێك 61 دۆلاری تێپەڕاند.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، بەهۆی لێدوانێكی وەزیری نەوتی سعودیە، كە رایگەیاند، لەماوەی ئەم مانگەدا رۆژانە 800 هەزار بەرمیل نەوتی كەمتر هەناردەی بازاڕەكانی جیهان دەكەن‌و لەمانگی داهاتووشدا ئاستی هەناردەكردن زیاتر كەمدەكەنەوە، نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهاندا بەڕێژەی لە5% بەرزبۆوەو بەرمیلێك نەوتی برێنت، بە61 دۆلار‌و 27 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

نرخی نەوتی سوكی ئەمریكاش گەیشتە 52دۆلار‌و 58 سەنت.

ئەوەش بەرزترین نرخی نەوتە لەبازاڕەكانی جیهاندا، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تۆماركرابێت.

لە ئێستادا سعودیە رۆژانە 10ملیۆن‌و 200 هەزار بەرمیل نەوتی خاو هەناردەی بازاڕەكانی جیهان دەكات.

659 جار خوێندراوەتەوە