دهۆك؛ خوێندكارانی كولێژی تەندروستی ناڕازین لە گۆڕینی ناوی كۆلیژەكەیان

08:15 - 10/01/2019
تەندروستی

دهۆك: وەزارەتی پەروەردە بڕیاری داوە كۆلیژی تەندروستی بگۆڕێت بۆ پەیمانگای تەندروستی

خۆیندكارانی كولێژی تەندروستی ناڕازین لە گۆڕینی ناوی كۆلیژەكەیان بۆ پەیمانگا لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە‌و لەدژی ئەو بڕیارەش  لە بەردەم سەرۆكایەتی زانكۆی دهۆك گردبونەوە‌و بڕیاریانداوە بایكۆتی خوێندن بكەن تا ئەو كاتەی بڕیارەكە هەڵدەوەشێنرێتەوە.

خۆیندكارانی كۆلیژی تەندروستی دەلێن: ماوەی چەند ساڵێكە بە نمرەی بەرز كۆلیژی تەندروستی دەخوێنن‌و ئێستا وەزارەتی پەروەردە  كولێژەكەیانی یەكسانكردووە لەگەڵ پەیمانگا.

817 جار خوێندراوەتەوە