سوپای پاسدارانی ئێران مانۆڕێكی سەربازیی دەستپێكرد

06:25 - 10/01/2019
جیهان

سوپای پاسدارانی ئێران دەستیكردووە بە مانۆڕێكی سەربازی لە شاری ئەسفەهان بە مەبەستی تاقیكردنەوەی فڕۆكەی جەنگی بێفڕۆكەوان و سیستمی جەنگی كارەبایی و مووشەكی خۆماڵی ئێران.

تەلەڤیزیۆنی دەوڵەتی ئێران بڵاویكردووەتەوە كە هێزە ئاسمانییەكانی ئێران بە مەبەستی گرتنەبەری رێوشوێنی خۆپاراستن بەرامبەر ئەگەری هەڕەشەكانی دوژمن بۆسەر كایەی ئاسمانی ئێران، دەستیكردووە بە مانۆڕێك بۆ ماوەی دوو رۆژ بە مەبەستی تاقیكردنەوەی تواناكانی.  

مانۆڕەكە بەناوی بەرگریكارانی ئاسمانی ویلایەت لە بنكەی سەربازی ئاسمانی شەهید بابایی لە شاری ئەسفەهان دەستیپێكردووەو ئەمساڵ جاری هەشتەمە ئەنجام بدرێت كە تیایدا فڕۆكەی جەنگی، فڕۆكەی بێفڕۆكەوان، سیستمی جەنگی كارەبایی و مووشەكی خۆماڵی ئێران تاقی دەكرێنەوە.

122 جار خوێندراوەتەوە