وەزیری دەرەوەی فەرەنسا مەرجی كشانەوەی هێزەكانیان لە سوریا ئاشكرا دەكات

05:45 - 10/01/2019
جیهان

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا مەرجی كشانەوەی هێزەكانیان لە سوریا ئاشكرادەكات و روسیاش بە بەرپرسیاری چارەسەركردنی قەیرانەكانی ئەو وڵاتە دەداتە قەڵەم.

جان لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە لێدوانێكی بۆ كەناڵی سی ئێن نیوز رایدەگەیەنێت: ئامادەبونی فەرەنسا لە رووی هێزەوە زیاتر لە عێراقە وەك لە سوریاو ئەوەی لە سوریایە بەشێكی كەمی هێزەكانیانە.

دەشڵێت: ئەوان كاتێك هێزەكانیان لە سوریا دەكشێننەوە، كە چارەسەری كێشەكانی ئەو وڵاتە یەكلایی بێتەوە، لە بەشێكی تری لێدوانەكەیدا لۆدریان بەرپرسیارێتی چارەسەركردنی قەیرانی سوریا دەخاتە ئەستۆی روسیاو پێیوایە مادام روسیا بەرگریی لە رژێمەكەی ئەسەد دەكات دەبێت هەر ئەویش بڕیار لە چارەسەری كێشەكانی ئەو وڵاتە بدات.

1271 جار خوێندراوەتەوە