وەزیری دەرەوەی توركیا رەخنەی توند لە ئەمریكا دەگرێت

05:11 - 10/01/2019
جیهان

وەزیری دەرەوەی توركیا: ئەمریكا بەهانە بۆ نەكشانەوەی هێزەكانی لە سوریا دەهێنێتەوە
وەزیری دەرەوەی توركیا: هێرش دەكەینە سەر رۆژهەڵاتی روباری فورات 


لەسەر پرسی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە باكوری سوریا، وەزیری دەرەوەی توركیا رەخنەی توند لە ئەمریكا دەگرێت و جەختیش دەكاتەوە، كە سوپای وڵاتەكەی هێرش دەكاتە سەر رۆژهەڵات رووباری فورات.

مەولود چاوش ئۆغڵو، لە چاو پێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی ئێن تیڤی وڵاتەكەی راگەیاند: ئەمریكا بەهانە بۆ نەكشانەوەی هێزەكانی لە سوریا دەهینێتەوە.

راشیگەیاند: پاشگەزبوونەوەی ئەمریكا لە بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی لە سوریا كارێكی دروست نیە.

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا وەزیری دەرەوەی توركیا جەختی كردەوە، كە هێزەكانی وڵاتەكەی هێرش دەكەنە سەر رۆژهەڵاتی روباری فورات لەسوریا و  لەو بارەیەوە رایگەیاند: بڕیاری هێرشكردنە سەر ئەو ناوچەیەی سوریا پەیوەندی نیە بە بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا.

815 جار خوێندراوەتەوە