بەرشەلۆنە بێهیوا كرا

02:52 - 10/01/2019
وەرزش

ماتیاس دی لێختی هۆڵەندی یانەی بەرشەلۆنەی بێهیوا كرد‌و مانەوەی لە ریزی یانەی ئەیاكس ئەمستەردام راگەیاند.

لە لێدوانێكیدا بۆ یەكێك لە تەلەفزیۆنەكانی هۆڵەندا، دی لێخت رایگەیاند، لەگەڵ یانەی ئەیاكس كۆتایی بەم وەرزە دەهێنێت‌و بیر لە بەجێهێشتنی ئەو یانەیە ناكاتەوە.دی لێخت وتیشی "پێویست ناكات هاندەران بترسن لە رۆیشتنم، چونكە بە دڵنیاییەوە لە ئەیاكس دەمێنمەوە، چونكە دەمەوێت نازناوی زیاتر لەگەڵ ئەو یانەیە بەدەستبهێنم".

بەوەش دی لێخت بەراستەوخۆیی یانەی بەرشەلۆنەی بێهیوا كرد كە ئەو یانەیە ئیسپانیە هەوڵی دەدا لەم زستانەدا بیباتە ریزەكانیەوە.

لەلایەكی ترەوە میدیاكانی ئیسپانیا بڵاویانكردۆتەوە، مانەوەی دی لێخت لە یانەی ئەیاكس كاتیەوە‌و دوای كۆتاییهاتنی ئەم وەرزە یانەكە بەجێدەهێڵێت.

ئەم لێدوانەی دی لێخت لەكاتێكدایە كە ئێستا ئەو یاریزانە لەگەڵ یانەی ئەیاكس لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكایە بۆ ئەنجامدانی كەمپی مەشق‌و راهێنان‌و دوو یاریی دۆستانە بەرامبەر فلامینگۆ‌و ساوپالۆ.

379 جار خوێندراوەتەوە