پاڵەوانی جیهان روویكردە یانەی بایرن میونخ

02:29 - 10/01/2019
وەرزش

یانەی بایرن میونخ یەكێك لە باشترین بەرگریكارەكانی جیهانی گواستەوە‌و بە فەرمی بنیامین پاڤاردی فەرەنسی لە یانەی شتوتگارت كڕی.

یانەی بایرن میونخ لەسەر پەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەر بڵاویكردۆتەوە، لەگەڵ یانەی شتوتگارت كۆتاییان بە گفتوگۆكانی گواستنەوەی پاڤارد هێناوە‌و ئەو یاریزانەیان بردۆتە ریزەكانیانەوە.

یانە باڤارییەكە لەڕێگەی حەسن ساڵحمیدیچی بەڕێوبەری وەرزشی یانەكە ئەوەشی ئاشكراكردوە، دوێنێ پاڤارد گەیشتۆتە بارەگای سەرەكی یانەكە‌و ئیمزای لەسەر گرێبەستێك كردووە كە تا هاوینی ساڵی 2024 دەخایەنێت، بەڵام ئەو یاریزانە فەرەنسیە لەگەڵ یانەی شتوتگارت كۆتایی بەم وەرزە دەهێنێت‌و مانگی حەوتی داهاتوو بەفەرمی پەیوەندی بە یانەكەوە دەكات.

بنیامین پاڤاردی تەمەن 22 ساڵ بۆ یەكەمجار لە مۆندیالی 2018ی رووسیا لەگەڵ هەڵبژاردە فەرەنسا درەوشایەوە ئەویش دوای ئەوەی لە قۆناغی 16دا جوانترین گۆڵی مۆندیالی لە ئەرجەنتین تۆماركرد، دواتریش لەسەر حسابی كرواتیا نازناوەكەیان بەدەستهێنا.

160 جار خوێندراوەتەوە