پاریس سان جێرمان دەركرا

01:40 - 10/01/2019
وەرزش


یانەی پاریس سان جێرمان لەبەردەم هاندەرانیدا دووچاری شكستێكی چاوەڕواننەكراو هات‌و بە یانەی گانگۆنی دۆڕاند، بەوەش كرایە دەرەوەی جامی یەكێتیی فەرەنسا.

لە یارییەكانی قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی یەكێتیی فەرەنسا، یانەی پاریس سان جێرمان لە یاریگای باخچەی میرەكان پێشوازی لە یانەی گانگۆن كرد.

تایمی یەكەم دوای لەدەستدانی چەند هەلێكی گۆڵكردن بۆ هەردولا بە بێگۆڵ كۆتاییهات.
لە تایمی دوەمدا پاریس سان جێرمان دەستپێشخەری كرد‌و لە خولەكی 62 گۆڵێكی لەڕێگەی نەیمار دا سیلڤاوە تۆماركرد.

دواتر گانگۆن دەستی بەسەر كەشی یارییەكەدا گرت‌و لەخولەكی 81 گۆڵی بەرامبەری لەڕێگەی یەنی نگباكۆتۆوە بەلێدانی سزا تۆماركرد.

پێش تەواوبونی یارییەكە بەچەند ساتێك ماركۆس تورام پاریس سان جێرمانی بێهیوا كرد‌و ئەویش بەلێدانی سزا گۆڵی دوەمی بۆ گانگۆن تۆماركرد.

یارییەكەش سەركەوتنی گانگۆن بە دوو گۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێك كۆتاییهات، بەوەش ئەو یانەیە گەیشتە قۆناغی پێش كۆتایی‌و پاریس سان جێرمانیش كرایە دەرەوە.

181 جار خوێندراوەتەوە