مانچستەر سیتی زۆرترین گۆڵی تۆماركرد

01:37 - 10/01/2019
وەرزش

یانەی مانچستەر سیتی گۆڵبارانی یانەی بێرتن ئالبیۆنی كرد‌و بە 9 گۆڵی بێبەرامبەر دووچاری شكستی كرد.

لە یاریی دووەمی قۆناغی پێش كۆتایی جامی یانە پیشەگەرەكانی ئینگلتەرا كە یاریی رۆیشتن بوو، یانەی مانچستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحاد میوانداری بێرتن ئالبیۆنی پلە دووی كرد.

لە تایمی یەكەمدا یاریزانانی مانچستەر سیتی بە ئاستێكی بەرزەوە دەركەوتن‌و توانیان لەو تایمەدا چوار گۆڵ لە ڕێگەی كیڤن دی برۆین‌و گابرێل خیسۆس دوو گۆڵ‌و زینچینكۆوە تۆمار بكەن.

تایمی یەكەم بە پێشكەوتنی سیتیزن بە چوار گۆڵی بێوەلام كۆتاییهات.

لە تایمی دوەەمدا، مانچستەر سیتی لە گۆڵكردن نەوەستاوە‌و لەو تایمەشدا 5 گۆڵیتری لە ڕێگەی گابرێل خیسۆس دوو گۆڵی تر‌و فیل فۆدین‌و كایڵ واڵكەر ریاز موحریزەوە تۆمار كرد.

یارییەكەش بە 9 گۆڵی خاوێن لەبەرژەوەندی مانچستەر سیتی بە 9 گۆڵی بێبەرامبەر كۆتاییهات، لەهەمان كاتدا گابرێل خیسۆسی بەرازیلی سوپەر هاتریكی تۆماركرد.

بەو سەركەوتنەش مانچستەر سیتی تارادەیەكی زۆر سەركەوتنی بۆ یاریی كۆتایی مسۆگەر كرد‌و  رۆژی 22ی ئەم مانگەش یاریی گەڕانەوە لە یاریگای بێرتن ئالبیۆن ئەنجامدەدەن.

128 جار خوێندراوەتەوە