هەدەپە كاندیدی خۆی بۆ 41 ناوچەی شارەوانی دەستنیشانكرد

11:10 - 10/01/2019
کوردستان

ئەحمەد تورك و فیگەن ئاڵتنداغ بۆ گەورە شارەوانی ماردین كاندیدكراون
موستەفا ئاڤجی و بەدیا ئۆزگۆكچە بۆ شارەوانی وان دەستنیشانكراون


هەدەپە كاندیدەكانی خۆی بۆ هەڵبژاردنی هاوسەرۆكی شارەوانیەكانی 41 ناوچە لە 13 پارێزگای توركیا دەستنیشانكرد و ئەحمەد توركیش بۆ گەورە شارەوانی ماردین كاندید كراوە.

ساروهان ئۆڵوچ، وتەبێژی پارتی دیموكراتی گەلان هەدەپە، لە داوی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ناوەندی كارگێڕی هەدەپە بۆ دیاریكردنی كاندیدانی پارتەكەی بۆ سەرۆكی شارەوانییەكان, لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە هەڵبژاردنی خۆجێییدا هەدەپە كاندیدەكانی خۆی بۆ هەڵبژاردنی هاوسەرۆكی شارەوانیەكانی 41 ناوچە لە 13 پارێزگای توركیا دەستنیشانكردوە لەوانە هاوسەرۆكی شارەوانی ماردین و وان و ئاگری و موش و جولەمێرگ و ئاگری و شرناخ و ئامەدو چەولیك.

وتیشی: ئەحمەد تورك و فیگەن ئاڵتنداغ بۆ گەورە شارەوانی ماردین  و  موستەفا ئاڤجی ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندی كارگێڕی هەدەپەو بەدیا ئۆزگۆكچە ئەرتان پەرلەمانتاری وانی پارتەكە بۆ گەورە شارەوانی وان دەستنیشانكراون. 

وتەبێژی هەدەپە ئاماژەی بەوەشكرد, بەهۆی مۆدێلی هاوسەرۆكی لەنێو پارتەكەیاندا بۆ هەر شارەوانییەك دوو كاندیدیان دیاریكردووە كە یەكێكیان ئافرەت دەبێت.

77 جار خوێندراوەتەوە