جیهان؛ 20 ساڵ بەسەردەرچونی دراوی یۆرۆدا تێپەڕدەبێت

02:59 - 09/01/2019
ئابوری

دراوی ئیرۆ كەلەدوای دۆلار بەدوەم بەهێزترین دراو دادەنرێت لەسەرتاسەری جیهاندا، لەسەرەتای دەرچونیدا بەباشی پێشوازی لێنەدەكرا، بەڵام بەگوێرەی راپرسیەك كەبانكی ناوەندی ئەوروپا ئەنجامی داوە، دەركەوتوە لە ئێستادا %74 هاوڵاتیانی ئەوروپا لەو دراوە رازین.

 

 

340 ملیۆن كەس لە 19 وڵات مامەڵە بە ئیرۆوە دەكەن

* دراوی ئیرۆ لە ڕۆژی 1ی كانونی  دوەمی ساڵی1999 وەك دراوێكی سەپێنراو لەمامەڵە داراییەكاندا خرایە بواری كارپێكردنەوە بەڵام 3ساڵ دوای ئەو بەروارە واتە لەساڵی2002 بەجێبەجێكردنی پابەندبون بەبڕیاری ناوچەی ئیرۆوە،  وەك دراوێكی كاغەزیی وكانزایی لەلایەن زیاترلە 340 ملیۆن كەسەوە لە19 وڵات خرایە بواری جێبەجێكردنەوە.

 

 

بەخێرایی پێشوازی لێنەكرا 

* دراوی ئیرۆ دوای دەرچونی بەخێرایی نەچوە دڵی هاوڵاتیانەوەو لەهەندێك وڵات بوە هۆكاری بەرزبونەوەی نرخ بەجۆرێك لەئەڵمانیا وشەی تۆرۆیان لە بری ئیرۆ بەكارهێنا كەبەمانای گران دێت.

 

 

%74 وڵاتانی ئەوروپا لێی رازین

* لەئێستادا و دوای20ساڵ لەدەرچونی ئیرۆ سەرباری هەڵكشانی ئاستی ئەو ناڕەزاییانەی كەلەژمارەیەك لەوڵاتانی ئەوروپادا ڕوی لەهەڵكشان كردوە، بەڵام  بەگوێرەی ڕاپرسیەك كەبانكی ناوەندی ئەوروپا ئەنجامی داوە دەركەوتوە%74 هاوڵاتیانی ئەوروپا لەو دراوە رازین.

لەدوای دۆلار بەدوەم بەهێزترین دراو دادەنرێت 

* ئیرۆ كەئێستا لەسەرئاستی جیهان لەدوای دراوی دۆلار بەدوەم بەهێزترین جۆری دراو دادەنرێت بەڵام هێشتا زۆری ماوە روبەروی بەهای دۆلار ببێتەوە.

بانكی ناوەندی ئەوروپا سەرپەرشتی دەكات 
* لەنێوان 28 وڵاتەكەی ئەندامی یەكێتی ئەوروپا، لە 19 وڵاتیاندا مامەڵە بە ئیرۆوە دەكرێت و لەلایەن بانكی ناوەندی ئەوروپاوە، كە لە شاری فرانكفۆرتی ئەڵمانیایە سەرپەرشتی دەكرێت.

 

 

تێكڕای هەڵاوسان لەناوچەی ئیرۆ كەمتر لە %2وه‌

*  لەئێستادا لەگەڵ نزیك بونەوەی تێكڕای هەڵاوسان بۆ كەمترلە%2 كەئەوەش یەكێكە لەو ئامانجانەی، كە بانكی ناوەندی بۆ ئابوری ئەوروپا لەسیاسەتی نەختینەیی دیاریكردوە، بەڵام چاودێرانی ئابوریی پێیانوایە هێشتا ئەم چاكسازییە ئابوریانە بەس نییە بۆ ئامادەكاریی ناوچەی ئیرۆ بۆ ڕوبەڕوبونەوەی دۆخی متبونی ئابوریی لە ئایندەدا و بەدەستهێنانی هەنگاوی گەورە لەبواری ئابوریدا.

 

 

پیەر وارنەر خاوەنی بیرۆكەی دروستكردنی ئیرۆیە

* بیرۆكەی دراوی ئیرۆ كۆنە و بۆسەردەمی دروستبونی یەكێتی ئەوروپا دەگەڕێتەوە، بەڵام بەشێوەی كرداری بۆ ساڵی1970 دەگەڕێتەوەكاتێك پیەر وارنەر سەرۆك وەزیرانی لۆكسەمبۆرگ پلانێكی لەبارەی یەكگرتنی یەكێتی ئەوروپا لەبواری ئابوریی و دراوی نەختینەوە پێشنیار كرد.

بەرلەچاپكردنی چەندان ناوی تر پێشنیاركراوە

* ئیرۆ بەرلەچاپكردنی چەندان پێشنیار بۆناوەكەی كراوە لەوانە فرەنكی ئەوروپا ،گۆڵدنی ئەوروپا،كرۆنی ئەوروپا، بەڵام دواجارلەساڵی 1996 لەلایەن تیۆدۆرفایگڵی وەزیری دارایی ئەڵمانیاوە پێشنیاری ناوی ئیرۆكراو سەرجەم وەزیرانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپاش بەپێشنیارەكەڕازی بون.

بۆ یەكەمجار نرخی ئیرۆ دیاریكرا
* بۆ یەكەمجارنرخی دراوی ئیرۆ لە1 كانونی دوەمی ساڵی1999  دیاریكراو لەلایەن بازاڕی دراوەكانی فرانكفۆرت و پاریس و میلانۆ مامەڵەی پێوەكراو لەبانكەكاندا ژمارە حسابیان لە رێگەی ئیرۆوە كردەوە و ئەوكاتەش نرخی یەك ئیرۆ لەدۆلارێك زیاتربوو.

پێشوازیكردن لە ئیرۆ لە وڵاتێكەوە بۆ وڵاتێكی تر جیاوازبوو

* پێشوازیكردن لە ئیرۆ لەوڵاتێكەوە بۆوڵاتێكی تر جیاوازبوو بەنمونە لەو وڵاتانەی كەبەهای داروەكەیان نزم بو وەك یۆنان و ئیتاڵیا باشتر پێشوازیی لێدەكرا، بەڵام ئەم پێشوازییە لەوڵاتانی وەك ئەڵمانیاو فەرەنسا بەو شێوەیە نەبوو.

 

 

بووەتە هۆكاری هۆكاری دابەزینی ڕێژەی بێكاری 

* نوسینگەی ئاماری ئەوروپا دەڵێت: ئیرۆ هەلی كاركردنی بۆ زۆرێك لەكۆمپانیا ئەوروپیەكان رەخساندوەو لەو روەشەوە ساڵی2016 گەیشتە بەرزترین ئاست، هەروەك  بووەتە هۆكاری دابەزینی ئاستی بێكاری بەجۆرێك لەهەمان ساڵدا رێژەی بێكاری گەیشتە كەمتر لە%9.

410 جار خوێندراوەتەوە