میسر شەرەفی میوانداریكردنی جامی ئەفریقای 2019ی وەرگرت

02:41 - 09/01/2019
وەرزش

یەكیتیی تۆپی پێی ئەفریقا ناوی وڵاتی میوانداریكەری جامی نەتەوەكانی ئەفریقای ئاشكراكردو جارێكی تر وڵاتی میسر شەرەفی میواندارییەكەی وەرگرت.

یەكێتیی تۆپی پێی ئەفریقا دوای كۆبونەوەی لەگەڵ نوێنەرانی وڵاتی میسر لە داكاری پایتەتی سەنیگال، بریاریدا مافی میوانداریكردنی جامی نەتەوەكانی ئەفریقای 2019 بە وڵاتی میسر ببەخشێت، ئەویش دوای ئەوەی پێشتر بەهۆی پابەند نەبون و باش بەرێوەنەچونی كارەكان و ئامادەنەبونی یاریگاكانەوە، شەرەمی میوانداریكردنی ئەو پاڵەوانێتیەی لە وڵاتی كامیرۆن سەندەوە.

وڵاتی میسر پێشتر 4 جار میوانداری جامی ئەفریقای كردووە كە لە ساڵەكانی 1959 و 1974 و 1986 و 2006 دا بووە، پاڵەونێتیی ئەمساڵیش بۆ یەكەمجار 24 جار هەڵبژاردە بەشدار دەبێت تیایدا.

87 جار خوێندراوەتەوە