پیپی گەڕایەوە بۆ یانەی پۆرتۆ

02:39 - 09/01/2019
وەرزش

كلێپەر پیپی گەڕایەوە بۆ شوێنی لە دایكبوونی‌و گرێبەستی لەگەڵ یانەی پۆرتۆی پرتوگالی ئیمزا كرد.

یانەی پۆرتۆ لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا بڵاویكردۆتەوە، لەگەڵ پیپی رێكەوتنیان كردووە بۆ ئەوەی جارێكیتر بگەڕێتەوە بۆ یانەكە‌و سەركردایەتی هێڵی بەرگری تیپەكە بكات.

بەپێی بڵاوكراوەكەی یانەی پۆرتۆ، دوێنی پیپی گەیشتۆتە بارەگای سەرەكی یانەكە‌و دوای تێپەڕاندنی پشكنینە پزیشكیەكان بە شێوەیەكی سەركەوتوو، ئیمزای لەسەر گرێبەستێك كردوە كە تا هاوینی ساڵی 2021 دەخایەنێت.

بەوەش كلێپەر پیپی دوای 11 ساڵ جارێكیتر گەڕایەوە بۆ یانەی پۆرتۆ‌و كە پێشتر‌و لە ساڵی 2004 تا 2007 درێسی ئەو یانەیەی دەپۆشی‌و لەماوەی یاریكردنیشیدا بۆ ئەو یانە پرتوگالییە، دوو جار نازناوی خولی پرتوگالی‌و یەك جامی پرتوگال‌و یەك جامی ئینتەر كۆنتینتال‌و دوو جامی سوپەری پرتوگالی بەدەستهێناوە.

لە ساڵی 2007 پیپی روویكردە یانەی ریاڵ مەدرید‌و لەگەڵ ئەو یانەیە سێ جاری نازناوی چامپیۆنس لیگ‌و سێ لالیگا‌و دوو جامی شای ئیسپانیا‌و دوو جامی سوپەری ئەوروپا‌و دوو جامی جیهانی یانەكەی بەدەستهێنا، لەگەڵ هەڵبژاردەی پرتوگالیش لە ساڵی 2016 جامی یۆرۆی بەرزكردەوە.

91 جار خوێندراوەتەوە