محەمەد سەڵاح بە باشترین یاریزانی ئەفریقا دیاریكرا

02:36 - 09/01/2019
وەرزش

محەمەد سەڵاح، بۆ جاری دووەم لە مێژوویدا خەڵاتی باشترین یاریزانی كیشوەری ئەفریقای بەدەستهێنا‌و پێش هەریەكە لە سادیۆ مانی‌و پێر ئۆبامیانگ كەوت.

لە ئاهەنگێكی گەورەدا كە لە داكاری پایتەختی سەنیگال بەڕێوەچوو، یەكێتیی تۆپی پێی ئەفریقا باشترینەكانی ساڵی 2018ی دیاریكرد.

محەمەد سەڵاحی، میسری‌و ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوڵ دوای ململانێیەكی زۆر لەگەڵ سادیۆ مانی‌و ئۆبامیانگ، بۆ جاری دووەم بە باشترین یاریزان دەستنیشانكرا ئەویش دوای ئەوەی زۆرترین دەنگی كۆكردەوە.

ئەشرەف حەكیمی، مەغریبی‌و یاریزانی پێشووی یانەی ریاڵ مەدرید‌و ئێستای یانەی بروسیا دۆرتمۆندیش بە باشترین یاریزانی لاو دیاریكرا.

فەوزی لەقجەعی سەرۆكی یەكێتیی تۆپی پێی مەغریبیش بە باشترین سەرۆكی یەكێتیی تۆپی پێ لە كیشوەری رەش هەڵبژێدرا.

لەسەر ئاستی هەڵبژاردەش هێرڤی رۆناری راهێنەری هەڵبژاردەی مەغریب خەڵاتی باشترین راهێنەری پێدرا‌و باشترین هەڵبژاردەی مۆریتانیاش وەك باشترین هەڵبژاردەی كیشوەرەكە دیاریكرا، بەڵام لەسەر ئاستی كچان هەڵبژاردەی نێیجریا بەباشترین هەڵبژاردە دیاریكرا‌ودیزیری ئیلیسی راهێنەری هەڵبژاردەی كچانی ئەفریقای باشوور بە باشترین راهێنەری تیپی كچان دەستنیشانكرا.

102 جار خوێندراوەتەوە