وەزیری دەرەوەی توركیا: دەچینە رۆژهەڵاتی فورات

02:27 - 09/01/2019
جیهان

مەولود چاوش ئۆغلۆ: لە داهاتوودا ئەردۆغان سەردانی مۆسكۆ دەكات

وەزیری دەرەوەی توركیا سوربونی وڵاتەكەی بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لە رۆژهەڵاتی فورات دوپاتدەكاتەوە‌و بۆ ئەوەش گفتوگۆ لەگەڵ ئێران ‌و روسیا دەكەن.

مەولود چاوش ئۆغلۆ، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئۆپەراسیۆن بۆ سەر رۆژهەڵاتی فورات ئەنجامدەدەن و بەسەر كۆسپەكانی بەردەم ئۆپەراسیۆنەكەدا زاڵ دەبین.

وتیشی: ئەمریكا بەشێوەیەك لەگەڵ یەپەگەدا تێكەڵ بوە جیابونەوەیان لەیەكتر قورس دەبێت و لە كشانەوەشدا لە سوریای ئاستەنگی بۆ دروست بووە.

وەزیری دەرەوەی توركیا راشیگەیاند: بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەكە, ئەنقەرە لەگەڵ مۆسكۆو تاران گفتوگۆ دەكات و لە داهاتووشدا ئەردۆغان سەردانی روسیا دەكات و لەگەڵ ڤلادیمێر پۆتین دۆخی سوریا تاوتوێدەكات.

1477 جار خوێندراوەتەوە