عەبدولمەهدی كاندیدكردنی سێ كەس بۆ وەزارەتەكانی داد‌و بەرگری ‌و ناوخۆ رەتكردەوە

02:23 - 09/01/2019
عێراق

سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەو دەنگۆیانە رەتدەكاتەوە، كە گوایە نوسراوی ئاراستەی پەرلەمان كردبێت و تێیدا ناوی سێ كاندیدی بۆ وەرگرتنی پۆستە بەتاڵەكان دیاری كردبێت.

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی هەفتانەیدا، رایگەیاند ئەو نوسراوەی، كە تێیدا باس لەوە دەكات 3 كەسی بۆ وەرگرتنی وەزارەتەكانی داد‌و بەرگری ‌و ناوخۆ دیاریكردبێت ساختەیە‌و هیچ بنەمایەكی نیە.

 ئەم لێدوانەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، دوای ئەوەهات، كە دوێنێ  عەبدولسەلام مالكی پەرلەمانتاری سەر بەفراكسیۆنی دەوڵەتی یاسا رایگەیاندبوو: عادل عەبدولمەهدی لەڕێگەی نوسراوێكی رەسمییەوە كە ئاراستەی پەرلەمانی كردوە، فالح فەیازی بۆ پۆستی وەزارەتی ناوخۆ و سەلیم جبوری بۆ وەزارەتی بەرگریی و حاكم رزگار ئەمین بۆ وەزارەتی داد كاندید كردووە.

799 جار خوێندراوەتەوە