بەکارهێنەران مەترسی دزینی داتاکانیان لەلایەن کۆمپانیای سامسۆنگەوە هەیە

02:05 - 09/01/2019
زانستی

 بەپێی ئەنجامی راپۆرتێک، ژمارەیەک لە بەکارهێنەرانی سامسۆنگی زیرەک، ناتوانن ئەپی فەیسبوک لە مۆبایلەکانیان بسڕنەوە .

پێگەی ماشابل لە لاپەڕەی تەکنەلۆجیای خۆیدا بڵاویکردەوە، ژمارەیەک لە بەکارهێنەرانی فەیسبوک و ئیمەیڵ و مەسنجەر و واتس ئاپ، مەترسی بردنی داتا و زانیارییەکانی نێو مۆبایلەکانیان هەیە لەلایەن کۆمپانیای سامسۆنگ.

بەکارهێنەران روونیدەکەنەوە، ناتوانن ئەپی فەیسبوک لە مۆبایلەکانیان بسڕنەوە و لەجیاتی "الحذف" یاخود "Delete" - " عطل" یاخود " Deactivate" دێتە سەر شاشەو شکستی پێدەهێنێت. ئەمەش ترسی لای بەکار‌هێنەران پەیدا کردوە لە مانەوەی ئەو ئەپە لە مۆبایلەکانیاندا بە دزینی داتا و زانیارییەکانیان.

لەبەرامبەر ئەم کێشەدا، تاوەکو ئێستا کۆمپانیای سامسۆنگ وەڵامی ئەم راپۆرتەی نەداوەتەوە و بێدەنگە.

لەلایەکی دیکەوە کۆمپانیای فەیسبوک دەڵێت، لە حاڵەتێکدا ئەگەر  Deactivate بێت ئەوا دەیسەلمێنێت، کە کۆمپانیای سامسۆنگ داتاو زانیاری بەکارهێنەر کۆدەکاتەوە، بەڵام لەهەمانکاتدا مانەوەی ئەپەکە نابێتە مەترسی.




183 جار خوێندراوەتەوە