سلێمانی؛ بەرمیلێك نەوتی دیكە بە هاوڵاتیان دەدرێت

12:43 - 09/01/2019
ئابوری

 دابەشكردنی نەوت لە بنكەكانی سلێمانی كۆتایی هات و لە ئایندەیەكی نزیكدا دەست بە دابەشكردنی بەرمیلێكی دیكەی نەوت دەكرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی, تائێستا دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیاندا لە سنوری قەزاكان بەردەوامی هەیە و ڕۆژی 10ی یەكی 2019 لە سنوری قەزای رانیە نەوت دابەش دەكرێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە بنكەكانی سنوری سلێمانی دابەشكردنی نەوت كۆتایی هاتوە و بەمنزیكانە دەست دەكرێت بە دابەشكردنی بەرمیلێكی تری نەوت بە كارتی زیرەك.

ئەو كەسانەی تائێستا بەرمیلی یەكەمی نەوتیان وەرنەگرتوە دەتوانن لە رێگەی پەیجی فەرمی بەڕێوەبەرایەتیەكەیانەوە ئاگاداربكرێنەوە بۆ دابینكردنی بەشە نەوتەكەی.

بەهۆی هەوڵەكانی هەڤاڵ ئەبوبەكر, پارێزگارو لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە، رۆژانە بڕێكی بەرچاو نەوتی سپی لەلایەن بەغداوە بۆ شاری سلێمانی دابین دەكرێت و ئەوەش دابەشكردنی نەوتی خێراتر كردوە.

3345 جار خوێندراوەتەوە