سەرۆک وەزیرانێک بڕیارێکی سەرسوڕهێنەر لەبارەی کچانی وڵاتەکەی دەردەکات

10:11 - 09/01/2019
هەمەڕەنگ

سەرۆک وەزیرانی تۆنگا داوا لە کچانی وڵاتەکەی دەکات، لەمساڵدا هاوسەرگیری بکەن.

ئەکیلیسی بوهیفا، سەرۆک وەزیرانی تۆنگا، داوای گەڕان بەدوای هاوسەرێکی گونجاو لەو فەرمانبەرانە دەکات، کە تەمەنیان گونجاوەو تاوەکو ئێستا نەچونەتە پرۆسەی هاوسەرگیرییەوە.

بەپێی بڵاوکراوەیەکی رۆژنامەی ماتانجی تۆنگای ناوخۆیی، ئەکیلیسی بوهیفا ئاماژەی بەوەکردوە، وڵاتەکەی پڕە لە کچانی خوێندەوار و جوان و لە پۆستە جیاجیاکاندا، وەک نوسینگەی سەرۆک وەزیران و لیژنەی خزمەگوزاری گشتی، وەزارەتی کاروبەری دەرەوە و پیشەکانی دیکەدا کاردەکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا هاوسەرگیریان نەکردووە.

بوهیفا ئەوەشی خستۆتەڕوو، پێویستە لەمساڵدا فەرمانبەرانی وڵاتەکەی، بەدوای هاوسەرێکی گونجاودا بگەڕێن.

تۆنگا، شانشینێکی بچوکە و دەکەوێتە باشوری زەریای هادی، کە ژمارەی دانیشتوانی زیاتر لە 100 هەزار کەسە و زیاتر لە 170 دوورگە لەخۆ دەگرێت.

ئەکیلیسی بوهیفا، سەرۆک وەزیرانی تۆنگا

11136 جار خوێندراوەتەوە