هەرێم؛ ماوەی پێنج ساڵە پرۆژە یاسای بودجەی حكومەتی هەرێم نەهاتۆتە پەرلەمان

08:44 - 08/01/2019
ئابوری

پەرلەمانتاران: پێویستە لایەنەكان پەلە بكەن لە پێكهێنانی حكومەت تا بودجە دیاریبكرێت

ماوەی پێنج ساڵە پرۆژە یاسای بودجەی حكومەتی هەرێم نەچووەتە پەرلەمان، پەرلەمانتارانیش داوا دەكەن پەلە بكرێت لە پێكهێنانی حكومەت بۆئەوەی بەزووترین كات گفتوگۆ لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵ بكرێت، ئابوریناسێك باس لەوە دەكات سێ لایەنی سەرەكی بێ گەڕانەوە بۆ دیاریكردنی بودجە ساڵانە پارەیان خەرج كردوە بەپێی ویستی خۆیان كە ئەوانیش بریتین لە حكومەت و وەزارەتی دارایی و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان.

پێنج ساڵ زیاترە پرۆژە یاسای بودجەی سالانەی هەرێم نەهاتۆتە پەرلەمانی كوردستان.

پەرلەمانتارانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان باس لەوە دەكەن پێویستە لایەن سیاسیەكان پەلە بكەن بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ و دیاریكردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و لەو چوارچێوەیەش بودجەی ساڵی 2019 دیاری بكرێت.

لەبارەی نەبوونی پرۆژە یاسای بودجەی هەرێم لە 5 ساڵی رابردوودا، ئابوریناسێك باس لەوە دەكات سێ لایەنی سەرەكی بێ گەڕانەوە بۆ دیاریكردنی بودجە ساڵانە پارەیان خەرج كردوە بەپێی ویستی خۆیان كە ئەوانیش بریتین لە حكومەت و وەزارەتی دارایی و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان.

لەساڵی 2013ەوە تاوەكو  ساڵی 2018 بودجەی ساڵانەی حكومەتی هەرێم دیارنیە و پەرلەمانتارانی خولی پێنجەمیش داوا دەكەن، دوای پێكهێنانی حكومەتی نوێ  یەكەمین كاری حكومەت و پەرلەمان پێویستە دیاریكردنی بودجەی ساڵی 2019 بێت.

119 جار خوێندراوەتەوە