بەسێ هۆزات: هاوپەیمانێتی ئاكەپە_مەهەپە لەسەر بنەمای سڕینەوەی كورد پێكهاتووە

04:28 - 08/01/2019
کوردستان

كەجەكە: هەڵبژاردنی شارەوانیەكان بۆ كورد لە هەڵبژاردنی پەرلەمان گرنگترە

هاوسەرۆكی كەجەكە رایدەگەیەینێت: هەڵبژاردنی شارەوانیەكان توركیا لە 31ی ئاداربۆ كورد لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی گرنگترە و بە بردنەوەی كورد خۆسەپێنی و دەسەڵاتی ئاكەپە بەرەو لەناوچون دەچێت.

بەسێ هۆزات، هاوسەرۆكی كۆما جڤاكێن كوردستان رایگەیاندوە, هاوپەیمانێتی ئاكەپە-مەهەپە لەسەر بنەمای سڕینەوەی كورد پێكهاتوە و دەسەڵاتدارانی توركیا لە یادی 100 ساڵەی پەیمانی لۆزاندا كە دەستكەوتەكانی كوردی لەناوبرد دەیانەوێت لۆزانێكی نوێ  بۆ سڕینەوەی كورد بهێننە ئاراوە.

راشیگەیاندوە, لە ئێستادا هەموو هەوڵێكی ئاكەپە بۆ ئەوەیە لە هەڵبژاردنی شارەوانیەكانی توركیا لە باكوری كوردستان سەربكەوێت و بەوەش بناغەی رژێمە فاشیستەكەی جێگیر بكات .

هاوسەرۆكی كەجەكە ئاماژە بەوەشكردوە, دەسەڵاتدارانی توركیا بە سەپاندنی قەیوم بەسەر شارەوانیە كوردیەكاندا دەیانویست ئەوەی كورد بەدەستیهَناوە لێی بسەننەوە بەڵام بردنەوەی كورد لەم هەڵبژاردنەدا جارێكی تر عەقڵیەتی خۆسەپێنی تێكدەشكێنێت.

316 جار خوێندراوەتەوە