ناوی كاندیدانی وەزارەتەكانی ناوخۆ و بەرگری و دادی ڕەوانەی پەرلەمان كرا

04:19 - 08/01/2019
عێراق

رزگار محەمەد بۆ وەزارەتی داد ‌و سەلیم جبوری بۆ وەزارەتی بەرگری كاندیدن

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ناوی كاندیدی هەر سێ‌ پۆستە وەزارییە بەتاڵەكەی كابینەكەی ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران كرد و ناوی كاندیدی وەزارەتەكانی بەرگری و دادیش گۆڕانكاریان بەسەردا هاتووە.


بەپێی نوسراوێك كە لەمیدیاكانی عێراق بڵاوبوەتەوە، عادل عەبدولمەهدی ناو و سی ڤی كاندیدی پۆستە وەزاریەكانی ناوخۆ و بەرگری و دادی ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران كردوە و داوای كردوە لەدانیشتنی ئەنجومەنەكەدا ناوەكان بخرێنەروو بۆئەوەی متمانەیان پێبدرێت.

بەپێی ئەو نوسراوەش فالح فەیاز وەك كاندیدی وەزیری ناوخۆ و سەلیم جبوری وەك كاندیدی وەزیری بەرگری و دادوەر رزگار محەمەد ئەمین وەك كاندیدی وەزیر داد دیاریكراون.

ئەوە لەكاتێكدایە تاكو ئێستا لایەنە سیاسیەكانی عێراق نەگەیشتونەتە ڕێككەوتنی كۆتایی بۆ پڕكردنەوەی پۆستە وەزارییەكان.

200 جار خوێندراوەتەوە