پاک رانەگرتنی دەم و ددان دەبێتە هۆی لاوازبوونی توانای سێکسی

02:47 - 08/01/2019
تەندروستی

ئەنجامی توێژینەوەیەکی پزیشكی نوێ ئاشكرایدەکات، پاک رانەگرتنی دەم و ددان دەبێتە هۆی لاوازبوونی توانی سێکسی لای پیاوان.

پێگەی مبروری بەریتانی لەلاپەڕەی تەندروستی خۆیدا بڵاویکردەوە، توێژەران توێژینەوەکەیان لە زانکۆی جینانی چین ئەنجامداوە، لەسەر 213 هەزار پیاو شیکاریی و بەدواداچوونیان بۆ ددانەکانیان و توانای سێکیان کردوە.

ئەنجامی توێژینەوەکە روونیدەکاتەوە، پاک رانەگرتنی دەم و ددان، دەبێتە هۆی لاوازبوونی توانای سێکسی لای پیاوان.

پاک راگرتنی دەم و ددان بەسوودە بۆ توشنەبوون بە هەوکردنی پوک و رەشبوونەوەی ددانەکان.

 

لەمەوە توێژەران رێنمایی دەدەنە پیاوان، بەوەی رۆژانە دووجار ددانەکانیان بشۆن، تاوەکو لە هەوکردنی پوک و بۆنی ناخۆشی ناودەم و چوونە ژوورەوەی میکرۆب بۆ گەدە پارێزراوبێت.

هۆشداریش دەدەن لەوەی خواردنەوە کحولییەکان و نەخۆشی شەکرە دەبنە هۆی هەوکردنی پوک.




4274 جار خوێندراوەتەوە